Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ دوای 34 ساڵ ژمارەیەکی نەرێنی بوتراگینۆ دووبارە دەکاتەوە

لە ساڵی 1991ەوە ئەم ژمارەیە نەشکێندراوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا لێدانێکی سزای لەدەستدا، هەرچەندە تیمەکەی 2-1 ئێل کلاسیکۆی لە بارسێلۆنا بردەوە.

ئێمباپێ لە خوولەکی 22ی یارییەکەدا، گۆڵی یەکەمی تیمەکەی کرد و لە گێمی دووەمیشدا لێدانێکی سزای لەدەستدا.

ئێمباپێ بووە یەکەم یاریزانی ریال مەدرید لە یارییەکی فەرمیدا، لێدانی سزا بەرامبەر بارسێلۆنا لەدەستبدات.

دواجار ئیمێلیۆ بوتراگینۆ، لە 8ی یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 1991 (34 ساڵ پێش ئێستا) لێدانی سزای بەرامبەر بارسا گۆڵ نەکرد.

ئێمباپێی 26 ساڵان، لەم وەرزەدا چواار لێدانی سزای بۆ ریال مەدرید. گۆڵ کردووە، سێ جار لە چامپیۆنزلیگ و جارێکیش لە لالیگا، بەڵام لە لێدانی سزای پێنجەم سەرکەوتوو نەبوو.

کیلیان بەدرێژایی کاروانی وەرزشی خۆی 14 لێدانی سزای لەدەستداوە، چوار لەگەڵ ریال مەدرید و دووجار لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هەشت جاریش لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

لەلایەکی دیکەوە، ئێمباپێ 55 گۆڵی بە لێدانی سزا کردووە، 12 جار لەگەڵ فەڕەنسا و ریال مەدرید و 31 جاریش لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button