چوار یانە لەسەر هێڵن؛ شتێگن دوا بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆی دەدات
خوان گارسیا هیچ دەرفەتی بۆ نەهێشتووەتەوە

یاریگا –
چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئاندرێ ماڕک تێر شتێگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا دەکەن.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی مانچێستەر یونایتد، چێڵسی، تۆتنهام و وێستهام یونایتد بەجیدی بیر لە گواستنەوەی تێر شتێگن دەکەنەوە.
دوای گواستنەوەی خوان گارسیا، شتێگن لە پلانە سەرەکییەکانی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دوورکەوتەوە، بۆیە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بیر لە بژاردەی دیکە دەکاتەوە.
شتێگن دەیەوێت بەباشترین شێوەی خۆی بۆ یولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بسەلمێنێت، تاوەکو بەشداری لە مۆندیالی داهاتوو بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە کاتالوونییەکە، شتێگن دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو، بەخواستن پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ بکات.
ناگلسیمان بەڕوونی پەیامێکی گەیاندووەتە شتێگن و پێی گوتووە، ئەگەر سەرەکی نەبیت، ئەگەری بەشداریکردنت لە مۆندیالی داهاتوو لاوازە.
گرێبەستی گۆڵپارێزە 33 ساڵیەکە لە هاوینی ساڵی 2028 لە بارسێلۆنا بەسەردەچێت و لەوانەیە لە هاوینی داهاتوو، بەیەکجاری یانە کاتالوونییەکە جێبهێڵێت.
👀 En Inglaterra ya le ponen ‘novias’ a Ter Stegen para enerohttps://t.co/iLrv4tL3sD
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) October 25, 2025



