
یاریگا –
ڤۆیچێخ چێزنی، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا رێزێکی زۆر لە کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ریال مەدرید دەنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا، لەڕووبەڕووبوونەوەی ناترسێت.
ڤۆیچێخ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئیلێڤن سپۆرتسی پۆڵەندا، باسی لە کلاسیکۆی سبەی یەکشەممە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد.
بەهۆی پێکانەی خوان گارسیا، چێزنی گۆڵپارێزی سەرەکی بارسا دەبێت و رووبەڕووی ئێمباپێ، گۆڵکاری ئەم وەرزەی لالیگا دێبتەوە.
کیلیان لەم وەرزەدا 10 گۆڵی لە لالیگا کردووە و 15 گۆڵیشی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە.
لە وەرزی رابردوودا، ئێمباپێ پێنج گۆڵی لە چێزنی کرد، لە کۆی رووبەڕووبوونەوەکانیشدا، هەشت گۆڵی لە پێنج یارییدا لە گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە کردووە.
سەرەڕای زۆری ژمارەی گۆڵەکان، چێزنی تەنیا دوو یاریی لەکۆی پێنج یاریدا دۆڕاندووە، بەڵام لەوەتەی پەیوەندی بە بارسا کردووە، سێ بردنەوەی لە سێ یاریدا بەرامبەر کیلیان هەبووە.
چێزنی بەمشێوەیە لەبارەی مەترسیداربوونی کیلیان دوا؛
نەخێر، ناترسم، بەڵکو رێزێکی زۆری دەگرم، چونکە پێموایە ئێستا ئێمباپێ یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، ئەگەر باشترین نەبێت. بەردەوام لەبەردەم گۆڵ هەڕەشە دروست دەکات.
پێموانییە کەس بەقەد ئێمباپێ گۆڵی لە من کردبێت، هەرچەندە تەنیا پێنج جار رووبەڕووبووبووینەتەوە.
ئەمەش کوالێتی ئەم یاریزانە دووپاتدەکاتەوە.
Czy Wojciech Szczęsny jest w strachu przed Kylianem Mbappé? 😱⚽
W trakcie swojej kariery Francuz strzelił polskiemu bramkarzowi 8 goli w 5 meczach! 🇫🇷🔥🧤 #lazabawa pic.twitter.com/4g6Y6UNWe5
— ELEVEN SPORTS PL (@ELEVENSPORTSPL) October 24, 2025



