Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ بۆ هاندەرانی ریال مەدرید: لە ئێل کلاسیکۆ تەنیا یەک بژاردەمان هەیە

سوپەر کیلیان داوایەکی تایبەتی لە هاندەرانی لۆس بلانکۆس هەیە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، خەڵاتی یاریزانی ‘مانگ’ی بۆ دووەمجار لەسەریەک بەدەستهێنا، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە مانگی سێپتێمبەر/ئەیلوولی رابردوو و تۆمارکردنی 10 گۆڵ و شەش پاسی یەکلاییکەرەوە.

ئێمباپێ بەر لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا، باسی جیاوازی ناسنامەی یارییەکان کرد. کیلیان لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی ریال مەدرید باسی لە دەستپێکە بەهێزەکەی مەدریدی لەم وەرزەدا کرد؛

کاروانەکەمان بەردەوامە و زۆر بەشێوازی بردنەوەکانمان دڵخۆشین، هیوادارم لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام بین.

ئەمە هەفتەیەکی گرنگە بۆ ئێمە، یارییەکمان بەرامبەر یوڤێنتوس کرد و یەکشەممەش یارییەکی تایبەتمان هەیە.

ئێمباپێ داوای لە هاندەرانی ریال مەدرید کرد بە چڕی ئامادەی یارییەکە بن و هانیان بدەن؛

هیوادارم هاندەران لەگەڵ ئێمە بن و وەکو هەمیشە هانمان بدەن. ئەوان باش وەکو ئێمە لە گرنگی یارییەکە تێدەگەن، هیوادارم رۆژێکی ناوازە بێت.

ریال مەدرید بەجیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنا، پێشەنگی لالیگایە.

تەنیا بژاردەی بردنەوە

لەسەر ئاستی وەرزشی، هیچ یارییەک ئەوەندەی کلاسیکۆ گرنگ نییە، بە هیچ یارییەکی دیکەی چامپیۆنزلیگ بەراورد ناکرێت.

نامانەوێت تەنیا یاریی بکەین، بەڵکو دەمانەوێت سەربکەوین.

هەستدەکەم زۆر ئامادەم و بەردەوام حەزم لە یارمەتیدانی یانەکەمە، جا چ بە گۆڵکردن یاخود شتێکی دیکە بێت. تیمەکە بەردەوام پێویستی بە هاوکاری هەموو یاریزانانە و منیش دەمەوێت یارمەتییان بدەم.

ریال مەدرید بۆ هەموو دۆخێک ئامادەیە، ئەم مانگە گرنگە بۆ ئێمە و یارییەکی گەورە چاوەڕێمان دەکات. هەموو شتێک بۆ ریال مەدرید دەکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button