Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پێش كلاسیكۆ؛ هەواڵێكی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت

ئەستێرەیەک گەڕاوەتەوە

Yariga App

یاریگا

پێش كلاسیكۆی زەوی هەواڵێكی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 18:15 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، ئەمڕۆ دین هاوسن بەشداری راهێنانە بەكۆمەڵەكانی ریال مەدرید دەكات.

یاریزانەكە بەدرێژایی هەفتەی رابردوو بە بێ ئازار راهێنانی كردووە و ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە راهێنانە بەكۆمەڵەكان.

بەوەش بەشداریكردنی بەسەرەكی لە دەستی چابی ئاڵۆنسۆی راهینەری شاهانەكاندایە.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بارسێلۆناش بە 22 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button