Loading...
ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

یانەکانی ئینگلتەرا ژمارەیەکی پێوانەیی مێژووییان لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد

لە گۆڵکردن ناوەستن

Yariga App

یاریگا –

چەندین ژمارەی پێوانەیی لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ لەلایەن یانەکانی ئینگلتەراوە شکێندران.

هەر شەش یانە بەشداربووەکەی ئینگلتەرا لە چامپیۆنزلیگ 19 گۆڵییان لە گەڕی سێیەمدا کرد.

بەگوێرەی داتاکانی ئۆپتا، ئەمە زۆرترین ژمارەی گۆڵی یانەکانی یەک وڵاتی بەشدار لە یەک گەڕی مێژوویی چامپیۆنزلیگدا.

چێڵسی و لیڤەرپوول بە پێنج گۆڵ، خاوەنی زۆرترین گۆڵی یارییەکانبوون. چێڵسی 5-1 لە ئەیاکسی بردەوە و لیڤەرپوولیش 1-5 لە ئینتراخت فڕانکفورتی بردەوە.

ئارسیناڵ لە 13 خوولەکدا چوار گۆڵی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و نیوکاسڵ یونایتدیش سێ گۆڵی لە بێنفیکا کرد. لەلایەکی دیکەوە مانچێستەر سیتی دوو گۆڵی لە ڤیاڕیال کرد.

تەنیا تۆتنهام نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات و بەبێ گۆڵ لەگەڵ مۆناکۆ یەکسانبوو.

تاوەکو ئێستا ئارسیناڵ تاکە یانەی ئینگلتەرا هەر سێ یارییەکەی بردووەتەوە و خاوەنی 9 خاڵە و بەجیاوازی گۆڵ لە پلەی چوارەمدا دێت، لەدواوەی پاریس سانجێرمان، بایرن میونشن و ئینتەر میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button