
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا تەواوی هەوادارانی خۆی بە ئامادەبوون لە یارییەکی خولی پاشاکان شۆک کرد.
جێرارد پیکێ، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، خاوەنی بیرۆکەی خولی پاشاکان ‘کینگس لیگ’ە. دوێنێ یەکشەممە یامال لەگەڵ نیکی نیکۆڵ، کەپڵە ئەرجەنتینییەکەی لە یاریگای کۆبڕال ئارێنا بیندران.
🚨 La llegada de Lamine Yamal y Nicki Nicole al CUPRA Arena.
¡@LaCapitalCF está a punto de debutar! pic.twitter.com/d6XNGdmNZd
— Kings League Spain (@KingsLeague) October 19, 2025
یامال خاوەنی تیمی لا کاپیتاڵە و بەشداری لە خولی پاشاکان کردووە، محەمەد کە دەکاتە هاوڕێ و ئامۆزای یامال لەگەڵ سوهەیب، دۆستی منداڵی یامال، سەرپەرشتی تیمەکە دەکەن.
تیمەکەی یامال لە یەکەم یاریدا 8-5 لە تیمی دی جی ماریۆ، یوتیوبەری بەناوبانگی ئیسپانیا بردەوە.
وەکو نەریتێک، خاوەنی تیمە بەشداربووەکان بە لێدانێکی سزای نمایشکارانە، بەشداری لە یارییەکان دەکەن و یامالیش بە لێدانێکی سزا بەشداری لە دەستپێکی یارییەکە کرد.
یامال بەشداری لە یاریی پێشووی بارسا بەرامبەر جیڕۆنا کرد، ئەمەش دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی، بەڵام ستافی پزیشکی بارسا وەکو راوێژ بە هانزی فلیکیان راگەیاندبوو، زیاتر لە 60 خوولەک یاریی پێنەکرێت.
LAMINE YAMAL MARCA EL PENALTI PRESI.
Historia de la Kings League. pic.twitter.com/tyuMIP21XR
— Kings League Spain (@KingsLeague) October 19, 2025