Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئێستا؛ ئەنجامی گفتوگۆی نێوان مانچینی و یانەیەکی پرێمەرلیگ ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامی گفتوگۆی نێوان رۆبێرتۆ مانچینی و یانەیەکی پرێمەرلیگ ئاشکراکرا و راهێنەرە ئیتاڵیەکە ناگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.

مانچینی پێشتر ئەزموونی پرێمەرلیگی کردووە کاتێ لە 2009-2013 لەگەڵ مانچێستەر سیتی بوو. توانیشی سێ نازناویان بۆ بباتەوە، کە گرنگترینیان بردنەوەی خولەکە بوو لە 2011/12 بەشێوەیەکی دراماتیکی.

شەوی رابردوو فابریزۆ رۆمانۆ پشتبەست بە سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان گفتوگۆی نێوان یانەی نۆتێنگهام و مانچینی ئاشکراکرد.

مانچینی لەلایەن یانەیەکی پرێمەرلیگەوە پەیوەندی پێوەکراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی

تۆزێ پێش ئێستا و هەر بەپێی زانیارییەکانی هەمان رۆژنامەنووس، لە ئەنجامی گفتۆی 24 کاتژێری رابردوو لەنێوان رۆبێرتۆ و یانە ئینگلیزیەکە، هەردوولایان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. ناوبراو نابێتە راهێنەریان. ئەوەش واتا لەم قۆناخەدا ناگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button