Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی خێتافی V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە دوای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی یاریی هەڵبژاردەكانەوە، ئەمڕۆ ریال مەدرید دەگەڕێتەوە و رووبەڕووی خێتافی دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان خێتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیادا لەكۆی هەشت یاریی تەنیا یەک یاریی دۆڕاوە و حەوت یارییەكەی دیكەی بردووەتەوە.

بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و لە ئەگەری بردنەوەی یارییەكەی ئەمشەو، ئەوا پێشەنگی ریزبەندی لە بارسێلۆنا وەردەگرێتەوە.

خێتافی لە كۆی هەشت یاریی سێ یاریی بردووەتەوە، دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی یازدە خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

خێتافی بە بێ یڤان نیۆو و لیچک رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ دین هاوسن، دانی سێبایۆس، ئانتۆنیۆ رودیگەر ،دانی كارڤاخال، ئالێكساندەر ئارنۆڵد رووبەڕووی خێتافی دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی خێتافی

سۆریا

دینێ، دوارتی، كیكۆ، ئەبقار، ریكۆ

مێلا، ئارامباری، مارتن

لیسۆ، مایۆرال

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی ،میلیتاو، ئالابا، كارێراس

 چوامینی، كاماڤینگا، بێڵینگهام

دیاز، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button