Loading...
ئیسپانیا

زانیاری نوێی پزیشکی سەبارەت بە دۆخی کیلیان ئێمباپێ و فرانکۆ ماستانتونۆ

ترسە گەورەکەی ریال مەدرید!

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ و فرانکۆ ماستانتونۆ، دوو هێرشبەرەکەی ریال مەدرید تاوەکوو ئێستا پەیوەندیان بە مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەیان نەکردووەتەوە.

ئێوارەی دوێنێ، ئێمباپێ دوای تەواوبوونی پشووی نێودەوڵەتی لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری راهێنانەکانی نەکرد بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر خیتافی ئامادە بێت. هێرشبەرە فەڕەنسیەکە لە دوای یارییەکەی بەرامبەر ڤیاریالەوە لە پاژنەی پێی راستیدا هەستی بەئازار کرد و بەم هۆیەوە لە یاریی دووەمی هەڵبژاردەکەی نەیتوانی یاریی بکات و دوای یاریی بەرامبەر ئازەرباییجان گەڕایەوە مەدرید.

ریال مەدرید لە کاتی گەڕانەوەی ئێمباپێ پشکنینی بۆ کرد و تووشبوونی بە پێکانی رەتکردەوە، بەڵام بۆ چەند رۆژی یەکەمی ئەم هەفتەیە پشووی پێدەدات و لەگەڵ تیپ مەشق ناکات. پلانەکە ئەوەیە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا وردە وردە بەشداری راهێنان بکات بۆ ئەوەی خۆی بۆ یارییەکەی بەرامبەر خیتافی ئامادە بکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لەگەڵ ریال مەدرید سەبارەت بە دۆخی یاریزانەکە بەردەوام لە پەیوەندی دابووە، هەرچەندە میدیاکانی فەرەنسا بەردەوامن لە تیشک خستنە سەر نەبوونی گفتوگۆی نێوان یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا و یانەکان، کێشەیەک کە لە دوای پشووی نێودەوڵەتیی پێشوو و دوابەدوای رووداوەکانی عوسمان دێمبلی و دێزیری دوێ سەریهەڵدا، ئەو دوو یاریزانە کە سەرەڕای هۆشدارییەکانی یانەکانیان کە هەست بە ئازار دەکەن، لە یەکەم یاری هەڵبژاردەدا یارییان کرد و تووشی پێکان بوون.

لە بەرامبەردا ماستانتونۆ دوای ئەوەی نەیتوانیوە یاوەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات، بەتەنیا راهێناندەکات. یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بەهۆی ئازاری ماسولکەکانییەوە کەمپی مەشقەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بەجێهێشت و دوای پشکنینی پزیشکی لە پێکهاتە دوورخرایەوە. بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر خیتافی بەبێ هیچ کێشەیەک ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button