ریال مەدرید پلانی دوو گرێبەستی سەرەکی بۆ 2026 دادەنێت

یاریگا –
ریال مەدرید بەدوای بژاردەیەکی باش بەڵام بە نرخێکی گونجاو بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیدا دەگەڕێت.
ریال مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2025 بەدوای بەهرەمەندە نێودەوڵەتییەکاندا دەگەڕا؛ ئالڤارۆ کارێراس تاکە یاریزانی ئاکادیمیا بوو کە گەڕایەوە و گرێبەستیان لەگەڵ فرانکۆ ماستانتونۆ، ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و دین هاوسنیش واژۆ کرد. بەڵام پلانەکانی ستافی راهێنەرایەتی یانەکە بۆ هاوینی 2026 لەسەر گەڕانەوەی ئەو بەهرەمەندانەیە کە لە لافابریکا پەروەردە کراون، کە ئێستا لە دووری سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، چاما ئەندرێس و نیکۆ پاز دوو ئامانجی یانەی ریال مەدریدن بۆ ساڵی 2026، بە ئامانجی گەنجکردنەوە و بەهێزکردنی پێکهاتەی چابی ئالۆنسۆ لەگەڵ ئەو یاریزانانەی کە مێژووی یاریکردنیان بۆ ریال مەدرید هەیە هەرچەندە ئەزموونی پیشەگەرانەیان سنووردارە.
بەگوێڕەی زانیارییە بەردەستەکان، گەرانەوەی نیکۆ پاز زۆر بەهێزە. مەدریدییەکان بە یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە کە ئێستا بۆ کۆمۆ یاری دەکات راگەیاندووە، بۆ وەرزی داهاتوو پێویستیان پێیە. ئەمە هێشتا رێککەوتنێکی فەرمی نییە، بەڵکو بەڵێنێکی زارەکییە کە وایکرد ئەو یاریزانە لە هاوینی رابردوو ئۆفەرێکی تۆتنهام رەتبکاتەوە.
رۆیشتنی دانی سێبایۆس
دۆخی دانی سێبایۆس، کە ئەگەری هەیە هاوینی داهاتوو ریال مەدرید جێبهێڵێت، ئەگەری گەڕانەوەی نیکۆ پازی بەهێزتر کردووە. رێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمۆ رێگە بە ریال دەدات بە نزیکەی 9 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە لاوەکەی بگەڕێنێتەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئامارەکانی ئێستای بازاڕەکانی گواستنەوەی یاریزانان، نرخێکی گونجاوە.
جێگرەوەی چوامینی
دەنگۆی هاتنی چێما ئاندرێس کە ساڵێک لە پاز بچووکترە، دەنگۆیەکی بەهێزە، بەڵام بە هەمان شێوە ئەگەرییە. ئەو یاریزانە ناوەراستە سەرنجی ستافی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەکەی راکێشاوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم وەرزەی بۆندسلیگا ئاستێکی باشی لەگەڵ شتوتگارت پێشکەش کرد. مێرەنگی پێی وایە پێویستی بە جێگرەوەیەکی ئومێدبەخش بۆ چوامینی لە هێڵی بەرگریدا هەیە.
گواستنەوەی چێما ئاندرێس و نیکۆ پاز نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، کە بڕە پارەیەکی زۆر کەمترە لەو دەیان ملیۆن یۆرۆیەی کە پێویستە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکانی وەک رۆدری یان ئادەم وارتن کە وەک بژاردەی سەرەکی باس دەکرێن. ئەگەر گواستنەوەکە سەرکەوتوو بێت، داهاتووی هێڵی ناوەڕاستی ریال مەدرید مسۆگەرتر دەبێت.