
یاریگا –
ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەرمی چارەنووسی دین هاوسن بۆ کلاسیکۆ یەکلاییدەکاتەوە.
ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاندووە، پزیشکانی ریال مەدرید پشکنینی پزیشکییان بۆ دین هاوسن کردووە، دەرکەوتووە ماسوولکەی قاچی چەپی بەرگریکارە ئیسپانییەکە تووشی پێکان بووە وادەی گەڕانەوەی پەیوەستە بە توانای خێرا چاکبوونەوەی.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئارانچا رۆدریگێز، پێشبینی دەکرێت دین هاوسن بەهۆی ئەو پێکانە 15 رۆژ لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.
Lo de Huijsen es el sóleo de la pierna izquierda. Alrededor de 15 días de baja.
— Arancha Rodríguez (@AranchaMOBILE) October 8, 2025
بۆیە گومان دەکرێت هاوسن بتوانێت لە 19ـی ئۆکتۆبەر بەرامبەر خێتافی یاریی بکات، بەڵام بۆ یارییەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس لە 22ـی ئۆکتۆبەر دەگەڕێتەوە.
ریال مەدرید دوای رووبەڕووبوونەوەی یوڤێنتوس لە 26ـی ئۆکتۆبەر میوانداری بارسێلۆنا دەکات، دین هاوسن بێ کیشە بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبێت.