Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی گێی لە دۆخی ئامادەباشیدان

سکای سپۆرتس زانیاری نوێی بڵاوکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ماڕک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس گڕی لە کێبڕکێی یانەکانی ئەوروپا بەرداوە.

گرێبەستی گێی لە هاوینی ساڵی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی باشووری لەندەن بەسەردەچێت و بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

گێی لە دوا رۆژی مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول زۆر نزیکبوو، بەڵام لەسەر داوای ئۆلیڤیێ گلاسنەر، راهێنەری پاڵاس، رێگری لە گێی کرا پەیوەندی بە رێدز بکات.

فلۆریان پلێتێنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گێی دەکات. ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە باڤارییەکە زۆر بە تواناکانی گێی سەرسامە و بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرەکەی سکای سپۆرتس، گفتوگۆی سەرەتایی لە نێوان میونشن و بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە کراوە.

میونشن ترسی لەدەستدانی هەریەکە لە دایۆت ئوپامێکانۆ و کیم مین جای هەیە، بۆیە لە ئێستاوە دەیەوێت گواستنەوەی گێی یەکلایی بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لیڤەرپوول و بارسێلۆنا و ریال مەدریدیش بۆ گواستنەوەی گێی لەسەر هێڵن و رکابەرییەکی توند دروستبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button