
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی بارسێلۆنا شێوازی ئاهەنگگێڕانە بەناوبانگەکەی دەپارێزێت و رێگە نادات هیچ دامەزراوەیەک بەکاریبهێنێت.
ئاهەنگگێڕانە تایبەتەکەی یامال کە بە ژمارە 304 بەناوبانگە، لەلایەن چەندین دامەزراوەی بازرگانی بەکاردەهێندرا، بەڵام یامال شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی لە نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ خاوەندارێتی هزری تۆمارکرد و ئێستا بووەتە نیشانەیەکی بازرگانی و کەس ناتوانێت بەکاریبهێنێت.
ژمارە 304 کۆدی پۆستی گەڕەکی رۆکافۆندایە لە ناوچەی ماتارۆ لە بارسێلۆنا. ئەمە ئەو گەڕەکەیە کە یامال تێیدا گەورە بووە و خۆشەویستییەکی بێوێنەی بۆ گەڕەکە هەیە.
🚨🚨 𝗟𝗔𝗠𝗜𝗡𝗘 𝗬𝗔𝗠𝗔𝗟 🇪🇸 𝗔 𝗘𝗡𝗥𝗘𝗚𝗜𝗦𝗧𝗥𝗘́ 𝗦𝗔 𝗖𝗘́𝗟𝗘́𝗕𝗥𝗔𝗧𝗜𝗢𝗡 “𝟯𝟬𝟰” 𝗔𝗨𝗣𝗥𝗘̀𝗦 𝗗𝗘 𝗟’𝗢𝗙𝗙𝗜𝗖𝗘 𝗗𝗘 𝗟𝗔 𝗣𝗥𝗢𝗣𝗥𝗜𝗘́𝗧𝗘́ 𝗜𝗡𝗧𝗘𝗟𝗟𝗘𝗖𝗧𝗨𝗘𝗟𝗟𝗘 𝗗𝗘 𝗟’𝗨𝗘 !
Pour des vêtements, des baskets et des sacs à dos.
🗞️ @tjcope pic.twitter.com/wG9tyoqgRI
— Actu Foot (@ActuFoot_) October 3, 2025
یامال بە تۆمارکردنی نیشانە بازرگانییەکە، دەتوانێت ئیتر ئەم ژمارەیە لە دروستکردنی جلوبەرگ، جانتا، پێڵاو و تەواوی کەلوپەلەکانی دیکە بەکاربهێنێت.
یامال بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و رێگرتن لە هەر فێڵێک، ژمارەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا تۆمارکرد و پێدەچێت هاوشێوەی ئەستێرە گەورەکانی دیکە، بچێتە نێو بواری فاشۆن.