Loading...
کوردستانگرنگترین

ئێستا؛ یانەیەک لە خولی نایابی کوردستان کشایەوە

ئەمڕۆ دوا وادەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانە بۆ ئەو یانانەی دەیانەوێت بەشداری خولی نایابی کوردستان بکەن

Yariga App

یاریگا –

یانەی پیشەسازی بڕیاریدا بەشداری وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان نەکات و دەکشێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دوا وادەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانە بۆ ئەو یانانەی دەیانەوێت بەشداری خولی نایابی کوردستان بکەن و یانەی پیشەسازیش بە فەرمی یەکێتییەکە لە بڕیارەکەی ئاگادار دەکاتەوە.

دیار حەمەدەمین، سکرتێری یانەی پیشەسازی لەبارەی بڕیاری کشانەوەیان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛

بەر لەوەی هیچ بڕیارێک لەبارەی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەربچێت، وەکو دەستەی کارگێڕی یانەکە هەموو هەوڵێکمان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی، حیزبی و دەیان دەوڵەمەند و کۆمپانیا گەورەکاندا، بەڵام هیچ کەسێک ئامادەنەبوو یارمەتیمان بدات.

دەستەی کارگێڕی پێشووی یانەکە چەند گرێبەستێکی بۆ ماوەی 25 ساڵ کردووە، ئێستا داهاتی ساڵانەی پیشەسازی بریتییە لە 36 ملیۆن دینار.

ئەم بڕە پارەیە کەمە، چونکە خولی نایابی کوردستان پارەیەکی زۆر زیاتری دەوێت، ئەمە جگە لەوەی پێویستی بە تیمی لاوان و تازەپێگەیشتووانیش بەشداری بکەین، ئەمەش بارگرانی دروست دەکات.

دوای شکستهێنانی هەوڵەکانمان، بڕیاری کشانەوەمان لە خولی نایابی کوردستاندا.

 

بە کشانەوەی یانەی پیشەسازی، ژمارەی ئەو یانانەی کە لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستاندا بەشداری ناکەن گەیشتە سێ یانە و بڕیاریشه‌ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان لە 22ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەست پێبکات، کشانەوەی یانەیەکی وەک پیشەسازی، بۆشاییەک لە خولەکەدا دروست دەکات و پرسیاری جیددی لەسەر میکانیزم و شێوازی به‌رێوه‌چوونی خوله‌كه‌ ده‌كات.

تاوەکو ئێستا یانەکانی برایەتی، هەڵۆ و پیشەسازی بەفەرمی لە خولی نایانی کوردستان کشاونەتەوە.

سێیەم یانە لە خولی نایابی کوردستان كشایه‌وه‌

Back to top button