Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V وێستهام؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی هەفتەی حەوتەمی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهام دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ  لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەوتەمی پریمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ ئامانجی ئەوەیە لە یارییەكەی ئەمڕۆ لە وێستهام بباتەوە و بە كاتی پێشەنگی پرێمەرلیگ لە لیڤەرپوول وەربگرێت.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی شەش یاریی چوار یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا وێستهام بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە گراهام پۆتەری لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستووەتەوە و نونۆ سانتۆ راهێنەری پێشووی نۆتینگهامی لە جێگای داناوە.

لە كۆی شەش یاریی یەك یارییان بردووەتەوە، یارییەك یەكسان بوون و چوار یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 4 خاڵ لە ریزبەندی 19 پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ نۆنی مادویكێ، كای هاڤێرتز ، هینكاپێ و گابریێل خێسوس رووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە.

وێستهام بە بێ تۆماس سۆچیک، وان بیساكا و تۆدیبۆ بەرامبەر ئارسیناڵ یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ

رایا

كالافیۆری، گابریێل، سالیبا، تیمبەر

رایس ، ئۆدیگارد، زوبیمێندی

ساكا، یۆكێرێش،  ئیزێ

پێکهاتەی پێشبینیكراوی وێستهام

ئاریۆلا

واڵكەر پیتەرس، ماڤروبانۆس، كیڵمان، دیۆف

ماگاسا

بۆون، فێرناندێز، پاكوێتا، سەمەرڤیڵ

فولكرۆگ

بابەتی زیاتر

Back to top button