Loading...
عێراقکوردستان

سلێمان رەمەزان هۆکاری شکستەکانی دهۆک ئاشکرا دەکات

دهۆک تووشی چوارەم شکستی لەسەر یەک بوو

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە دهۆک تووشی شکست هات و لە چوار یاریدا هیچ خاڵێکی بەدەست نەهێناوە، سلێمان رەمەزان هۆکاری شکستە یەک بەدوای یەکاکانی تیپەکەی ئاشکرا دەکات.

لە چوارەم یاریی خۆیدا لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 1 بەرامبەر تەڵەبە دۆڕا، چوارەم شکستی بەدوای یەک بوو بۆ هەڵۆکانی چیا کە تا ئێستا بێ خاڵ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بەڕێ دەکەن.

سلیمان رەمەزان، راهێنەری دهۆک هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر تەڵەبە و ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەیان لە خولەکە ئاشکرا کرد و گووتی:

دووەم شکستە بۆ من وەکو راهێنەر، هۆکارەکەی بۆ ئامادەکاری تیپەکە دەگەڕێنمەوە کە پێش دەستپێکردنی خولی بەباشی ئامادەکاری نەکراوە، لە هەندێ کاتی یارییەکەی تەڵەبە باش دەرکەوتین بەڵام تەڵەبە هەلەکانی لەدەست نەدا و گۆڵیان کرد، سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکمان بە کارتی سوور دەرکرابوو بەڵام هەلی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەشمان هەبوو، ئێستاش لە سەرەتای خولەکەداین و پشتیوان بە خوا لە داهاتوودا سەرکەوتوو دەبین.

دهۆک لە دوو یاریی سەرەتای ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دوای شکستەکانیان سێرجیۆ ڤاریاسی راهێنەری تیپەکەی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە، دوو یاریشە سلێمان رەمەزان وەک راهێنەر ئەرکی تیپەکەی وەرگرتووە.

دهۆک بەبێ خاڵ لە ریزبەندی 19ـەی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، گەڕی داهاتووش لە سلێمانی رووبەڕووی نەورۆز دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button