Loading...
چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

پێشبینی نوێی کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی ئۆپتا: کێ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ؟

چانسی سەرجەم یانەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێگەی جیهانیی ئۆپتا پێشبینی دەکات ئارسیناڵ نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی ئۆپتا، گەنەرز لەنێو 36 یانەکەی خولەکە زۆرترین چانسی هەیە.

پێگەی ئۆپتا کە تایبەتە بە کۆکردنەوە و شرۆڤەکردنی ئامارە وەرزشییەکان، بە شرۆڤەکردن و لێکدانەوەی ئامارەکان، چانسی هەر 36 یانەکەی چامپیۆنزلیگی دەستنیشان کردووە، سوپەر کۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا پێش دەستپێکی وەرزی نوێ پێشبینی کردبوو لیڤەرپوول بە رێژەی %34.01 بگاتە یاریی کۆتایی و بە رێژەی %28.12 ببێت پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ. بەڵام دوای تێپەڕینی دوو گەڕی پاڵەوانێتییەکە گۆڕانکاری بەسەر پێشبینی سوپەر کۆمپیوتەرەکە روویداوە.

سوپەر کۆمپیوتەرەکەی ئۆپتا ئێستا پێشبینی دەکات ئارسیناڵ بە رێژەی 31.64% بگاتە یاریی کۆتایی و بە رێژەی 18.09% دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.

ئارسیناڵ؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 31.64% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 18.09%.

پاریس سانجێرمان؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 26.54% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 13.96%.

بایرن میونشن؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 18.12% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 9.50%.

ریال مەدرید؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 11.24% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 4.94%.

مان سیتی؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 17.92% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 9.71%.

لیڤەرپوول؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 26.28% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 14.70%.

ئینتەر میلان؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 8.81% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 3.73%.

بارسێلۆنا؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 16.28% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 8.25%.

چێڵسی؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 7.36% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 3.51%.

دۆرتموند؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 4.83% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 1.86%.

تۆتنهام؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 3.55% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 1.20%.

ناپۆلی؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 3.90% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 1.45%.

نیوکاسڵ یونایتد؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 6.85% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 3.13%.

ئاتلێتیکۆ مەدرید؛ گەیشتن بە یاریی کۆتایی 2.84% — بەدەستهێنانی نازناوەکە 1.16%.

پێشبینی کۆمپیوتەرە زیرەکەکەی ئۆپتا بەر لە دەستپێکی پاڵەوانێتییەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button