Loading...
ئینگلتەرا

گارناچۆ بێدەنگی دەشکێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئەلیخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری پێشووی مانچێستەر یونایتد ئاشکرا کرد کە رۆژانی قورسی کە یانەکەی بەڕێکردووە.

شەوی رابردوو گارناچۆ لە یاریگای ستامفۆرد بریج یارمەتی چێڵسیدا تاوەکوو بە ئەنجامی 1-0 لە بێنفیکا بباتەوە. لێدانە بەهێزەکەی بووە هۆکاری ئەوەی ریچارد گۆل لە تۆڕی گۆڵی خۆیان تۆمار بکات.

گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ چێڵسی دوای ئەوە هات کە لەگەڵ مارکوس راشفۆرد و ئانتۆنی مارشال و چەند یاریزانێکی دیکەلە لیستی یاریزانە دوورخراوەکانی مانچێستەر یونایتد دانرا. ئەو کۆمەڵەیە لە دووری تیپی یەکەم مەشق و راهێنانیان دەکرد، دوای ئەوەی روبێن ئەمۆریم بڕیاریدا چیتر جێگەیان لە پلانەکانیدا نەماوە.

لە کاتێکدا هاوڕێکانی پێشووی کێشەیان هەبوو بۆ دۆزینەوەی یانەی نوێ، دواجار گارناچۆ رووی لە لەندەن کرد بۆ ئەوەی درێسە شینەکەی بلوز لەبەر بکات. پێسکەشکردنی ئاستێکی بەرز دوای چوار یاری لەگەڵ چێڵسی و دوو یاری لە پێکهاتە سەرەکیدا، رۆیشتنی خەریکە ببێت بە حەسرەتێک بۆ شەیتانە سوورەکان.

سەرەڕای دابڕانی تاڵ لە شەیتانە سوورەکان، گارناچۆ دوای یارییەکەی بێنفیکا بڕیاریدا لە بەرامبەر یانەکەی پێشووی قسە نەکات. لەلێدوانێکیدا بۆ تی ئێن تی سپۆرت گوتی:

هیچ شتێکی خراپم نییە لەسەر یانەی پێشووم تاوەکوو بیڵێم، تەنیا ساتەکانی قورس و تاڵ بوون لە ژیانمدا، زۆر دڵخۆشم کە ئێستا لێرەم، لەم پاڵەوانێتییەدا یاری دەکەم و ئەمڕۆ سێ خاڵی گرنگمان لە یاریگادا بەدەستهێنا.

لە چەندین بۆنەدا رەخنە لە هەڵسوکەوتی گارناچۆ لە یونایتد گیراوە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ئامۆریم تووشی کێشە بووە و لە کۆتاییدا بووە هۆی ئەوەی لە تیپی یەکەم دوور بخرێتەوە. بەڵام یاریزانە باڵە ئەرجەنتینییەکە لە چێڵسی چێژ لە کاتەکانی وەردەگرێت و دەیەوێت لە قۆناخێکی سەختی ژیانی وەرزشیدا بەرەو پێشەوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button