Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی رۆدری دەگوازێتەوە

ئۆفەرێکی فەرمی ئامادە دەکەن..

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی پلانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا داڕشتووە و لە مێرکاتۆی زستانە ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکەن.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ ئالێکسندەر پاڤلۆڤیچ، یاریزانی چەقی بایرن میونشن واژۆ بکات و بیکاتە شوێنگرەوەی رۆدری ئیسپانی.

رۆدری لەم هاوینە دوای ساڵێک دابڕان بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی گەڕایەوە، بەڵام جارێکی دیکە پێکانەکەی سەری هەڵداوەتەوە و ئێستا بەدەست ئازاری ئەژنۆ دەناڵێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فیچاخێس، پێپ گواردیۆلا ترسی هەیە رۆدری نەتوانێت بگەڕێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆیی و پێکان بەرۆکی بەرنەدات، بۆیە دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە شوێنگرەوەیەکی گونجاو بگوازێتەوە.

ئەستێرە ئەڵمانییەکە لە هاوینی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن تاوەکو هاوینی 2029 نوێکردەوە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە.

بلوو موون ئامادەیە 40 تاوەکو 50 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی خەرج بکات، بەڵام پڕۆسەی گواستنەوەی ئاڵۆز دەبێت، چونکە بایرن میونشن دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی بکات.

یاریزانە 21 ساڵانییەکە لە 2023 لە تیپی لاوانەوە بۆ تیپی یەکەمی یانە باڤارییەکە سەرخراوە، بەشداریی 62 یاریی یانەکەی کردووە، 4 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.

گورزێکی کاریگەر؛ پێکانەکەی رۆدری سەرهەڵدەداتەوە

Back to top button