
یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی بەربژێرە بۆ ئەوەی شوێنی لۆران بلان، راهێنەری پێشووی ئیتیحاد بگرێتەوە.
ئیتیحاد رۆژێک دوای شکستەکەیان بەرامبەر نەسڕ 2-0 لۆران بلانی فەڕەنسی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپکە دوورخستەوە، سەرەڕای ئەوی یانەکە لە سێ گەڕی سەرەتای خولەکە سێ بردنەوی بەدوای یەکی بەدەستهێنابوو.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیتیحاد چاڤی هێرناندێزی کردووەتە ئەمانج و گفتوگۆی لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانییەکە دەستپێکردووە، بەڵام چاڤی تاکە بەربژێر نییە.
Xavi es una de las opciones para el banquillo del Al-Ittihad. Conversaciones en curso entre las partes, y hay otros candidatos en liza.
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) September 28, 2025
چاڤی هێرناندێز دوای ئەوەی لە 2024 بارسێلۆنای جێهێشت تاوەکو ئێستا پۆستی راهێنەرایەتی هیچ تیپێکی وەرنەگرتووە.
بەگوێرەی میدیاکانی سعوودیە، یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی و سێرجیۆ کۆنسێساوی پۆرتوگالی دوو بەربژێرەی دیکەی سەرەکی یانە سعوودیەکەن.
ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ پلەی سێیەمی خولی رۆشەنی سعوودی گرتووە و نەسڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە پێشەنگی خولەکەیە.



