Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەی ئاس: هیچ وەڵامێک بۆ بڕیارە هونەرییەکانی ئاڵۆنسۆ نادۆزینەوە

رۆژنامەی ئاس هێرشدەکاتە سەر ئاڵۆنسۆ

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەی میدیاکانی مەدرید لەدوای دۆڕانی یاریی دێربی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید جیاوازن و بەشێکیان توندن.

ریال مەدرید یاریی دێربی 5-2 بە ئاتلێتیکۆ دۆڕا و لەوانەیە ئەمشەو بارسێلۆنا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پێشەنگایەتی لالیگا.

رۆژنامەی ئاس لەبارەی بڕیارەکانی هونەری چابی ئاڵۆنسۆ بابەتێکی شیکاری بڵاوکردووەتەوە و رەخنەی لە چەند بڕیارێکی ئاڵۆنسۆ گرتووە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی؛ تاوەکو ئێستا لە زۆربەی بڕیارەکانی ئاڵۆنسۆ نەگەیشتووین؛

هەندێک بڕیاری چابی ئاڵۆنسۆ لە یاریی دێربی سەیر بوون و لێیان تێنەگەیشتووین، لەوانە بەشداری پێکردنی بێڵینگهام وەکو یاریزانی سەرەکی و گۆڕانکاریکردن بە ئاردا گولەر. ئەم بڕیارانە زۆر ناڕوونن.

گەڕانەوەی بێڵینگهام بۆ پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید، سورپرایزێکی گەورە بوو بۆ تەواوی هاندەران، چونکە هیچ کەسێک پێشبینی ئەوەی نەدەکرد، بێڵینگهام دەستبەجێ بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.

بڕیارەکە زۆر جێی گومانە و ئاستی یاریزانە ئینگلیزییەکە زۆر لە ئاستی راستەقینەی خۆی دووربوو.

بە ئەندازەی شۆکبوونی هاندەرانی ریال مەدرید بە بەشداریپێکردنی بێڵینگهام لە پێکهاتەی سەرەکی، ئەوەندەش بە گۆڕانکارییە زووەکەی ئاردا گولەر شۆکبوون و بووە جێی پرسیار؛

گۆڕانکاریکردن بە گولەر زۆر ناڕوونە، چونکە یاریزانە تورکییەکە تاکە یاریزان بوو بە جووڵەکانی هێڵی پێشەوەی زیندوو کردبوو، کاریگەری لەسەر خێراکردنی جووڵەی هێرشبەران و دەرفەت دروستکردن هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button