
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆی میوانداری بێرنلی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری بێرنلی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

مانچێستەر سیتی لەم وەزەدا لە كۆی پێنج یاریی پرێمەرلیگ لە وۆڵڤز و مانچێستەر یونایتدی بردووەتەوە لەگەڵ ئارسیناڵ یەكسان بووە و بەرامبەر تۆتنهام و برایتن دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا بێرنلی كە ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە پرێمەرلیگ لە كۆی پێنج یاریی تەنیا یەک بردنەوەی بەرامبەر سەندرلاند هەیە لەگەڵ نۆتینگهام یەكسان بووە و بەرامبەر تۆتنهام، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مانچێستەر سیتی بە بێ عومەر مەڕمووش، ئایت نوری و رەیان شەرقی رووبەڕووی بێرنلی دەبێتەوە و بەشداریكردنی كۆڤاسیچ گومانی لەسەرە.
بێرنلی بە بێ زەكی عەمدونی، رۆبێرتس و جۆردان بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی
رۆدری
فۆدن، ساڤیۆ، رێندێرس، دۆكو
هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بێرنلی
دوبراڤكا
وۆڵكەر،لاورێنت، ئێكدۆڵ، ئێستیڤی، هارتمان
ئوگوچكۆ، كولین
فلۆرێنتینۆ، ئانتۆنی
فۆستەر