Loading...
عێراقگرنگترین

بەژمارە؛ ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەی دهۆک هەڵبژێردران

دەستەی گشتی یانەی دهۆک دەنگیان بە هەڵبژاردنەوەی زۆربەی ئەندامانی پێشوودا

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بەڕێوەچوو و دەستەی کارگێڕیش هەڵبژێردرا.

یانەی دهۆک بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی دەستەی گشتی، هەڵبژاردەی دەستەی کارگێڕی کرد و پێدەچێت عەبدوڵا جەلال بەکۆی دەنگ بە سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرێتەوە.

تەنیا 10 کەس خۆیان بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە بەربژێر کرد و هەر 10 بەربژێرەکە بە دەنگی پێویستی دەستەی گشتی بوونە ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی.

لەکۆی 241 ئەندامی دەستەی گشتی، 223 کەس لە نێو هۆڵی دەنگدانی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی ئامادەبوون و دەنگیاندا.

هەر دەنگدەرێک مافی دەنگدانی بۆ پێنج بەربژێر هەبوو، هەر بەربژێرێکیش پێویستی بە 113 دەنگبوو، تاوەکو ببێتە ئەندامی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی دهۆک.

ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی

  • عەبدوڵا جەلال مستەفا؛ هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە پەروەردەی وەرزشی – زانکۆی دهۆک. پێشتر یاریزانی تێنسی سەر زەوی یانەکە بووە و نزیکەی شەش ساڵیش سەرۆکی یانەکە بووە.
  • جاسم محەمەد حاجی؛ ئەستێرەی پێشووی یانەی دهۆک و هەڵبژاردەی عێراق بووە. جاسم لە دەستەی کارگێڕی پێشووی یانەکە پۆستی سکرتێری هەبووە.
  • یوسف رەشید سەعید؛ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە وەرزش – زانکۆی دهۆک. پێشتر یاریزانی کاراتێ بووە.
  • دلین کەمال جەلال؛ ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی پێیە، هەروەها راهێنەری تیمی خانمانی دهۆک بووە.
  • رێگر ئەحمەد سلێمان؛ هەڵگڕی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە پەروەردەی وەرزشی، هەروەها ناوبژیوانی تێنسی سەرمێزە و پێشتریش ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.
  • خالید محەمەد عەبدولهادی؛ ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.
  • هۆشیار فەریق محەمەد؛ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی دهۆک، ناوبژیوانی بایسکلسوارییە لە عێراق و ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک بووە.
  • عەلی مستەفا ساڵح؛ راهێنەر و یاریزانی پێشووی تێنسی سەرمێزە.
  • میللەت جەمال نووری؛ ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک.
  • خالید مووشیر ئیسماعیل؛ کاپتنی پێشووی یانەی دهۆک و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پێشووی یانەی دهۆک بووە.
ژمارەی دەنگەکانی ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک

عەبدوڵا جەلال کێیە؟

عەبدوڵا جەلالەدین مستەفا، لەدایکبووی ساڵی 1987 (38 ساڵ). نزیکەی شەش ساڵ سەرۆکی یانەی دهۆک بووە.

  • هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە پەروەردەی وەرزشی زانکۆی دهۆک.
    – ساڵی 2011 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێنا.
    – ساڵی 2014 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی بامۆ لە هیندستان بەدەستهێنا.
    – ساڵی 2020 بڕوانامەی دکتۆرای لە پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی دهۆک بەدەستهێنا.
  • بۆ ماوەی 12 ساڵ یاریزانی تێنسی سەر زەوی بوو.
  • پاڵەوانی یاریی تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە ساڵی 2009، بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی کردووە.
  • لە وەرزی 2017-2018 سکرتێری یانەی زێرەڤانی بوو و نازناوی خولی نایابی کوردستانیان بەدەستهێنا.
  • لە ساڵی 2019 لەگەڵ یانەی ئافرەتانی دهۆک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان.
  • ساڵی 2020 بووە سەرۆکی یانەی دهۆک.
  • یانەی دهۆکی لە خولی پلەیەکی عێراق سەرخستە خولی نایابی عێراق (خولی ئەستێرەکانی عێراقی ئێستا). ئەوکاتە بڕی 600 هەزار دۆلار (60 دەفتەر) لەگەڵ خۆی هێنایە نێو یانەکە و وەبەرهێنانی تێداکرد.
  • بەرپرسی رێکخراوی زانستی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە دهۆک.
  • زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
  • لە ساڵی 2022 هاوسەرگیری کردووە و باوکی کچێکە.
سیڤی د. عەبدوڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک

 

بابەتی زیاتر

Back to top button