Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

فرانس فووتبۆڵ؛ هیچ ركابەرییەک لە نێوان دێمبێلێ و یامالدا نەبووە

عوسمان بە جیاوازییەكی زۆر تۆپە ئاڵتوونییەكەی بردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت گارسیا، سەرنووسەری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ئاشكرایكرد هیچ ركابەرییەک لە نێوان عوسمان دێمبێلێ و لامین یامالدا نەبووە.

شەوی رابردوو لە ئاهەنگێكی گەورەدا لە پاریسی فەڕەنسا باشترینەكانی ساڵی 2025 دەستنیشانكرا و عوسمان دێمبێلێ لە پلەی یەكەم و لامین یامال لە پلەی دووەمی باشترینەكانی جیهان هاتن.

لە كاتی جێهێشتنی شانۆی شاتوولێ ڤینسێنت گارسیا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا گووتی:

بە زانینی دەنگەكان هیچ ركابەرییەک لە نێوان عوسمان دێمبێلێ و لامین یامالدا نەبووە.

عوسمان بە جیاوازییەكی زۆر گەورە خەڵاتەكەی بەدەستهێنا، چونكە جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ لامین یامال زۆر گەورە بوو.

عوسمان دێمبێلێ وەرزی رابردوو، 53 یاریی کردووە، 3,483 خولەک یاریی کردووە، 35 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵی دروستکردووە و بەشداریی 49 گۆڵی کردووە. 71.1 خولەک جارێک بەشداریی گۆڵێکی کردووە و 99.5 خولەک جارێک گۆڵێکی کردووە.

عوسمان دێمبێلێ رۆڵی سەرەکی بینی لەوەی پاریس سانجێرمان بۆ یەکەمجار نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، بوونە پاڵەوانی خولی فەڕەنسی و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکانیش.

عوسمان لە لیگ وەن لە 29 یاریی 21 گۆڵی کرد و بە هاوبەشی لەگەڵ مەیسن گرینوود، ئەستێرەی مارسیلیا بووە گۆڵکار، هەروەها ناوی لە باشترین پێکهاتەی وەرزی خولەکەدابوو، هەر لە لیگ وەن بە باشترین یاریزانی وەرزیش دیاریکرا.

یاریزانە 28 ساڵانییەکە بە باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگیش دیاریکرا دوای ئەوەی 8 گۆڵی کرد و 6 گۆڵی دروستکرد، کە 2 ئەسیستیان لە یاریی کۆتایی بوو بەرامبەر ئینتەر میلان 5-0 یارییەکەیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button