
یاریگا –
یارییەكانی لالیگا بەردەوامە و ئەمڕۆ لێڤانتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان لێڤانتی لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە و بە كۆكردنەوەی ژمارەی خاڵی تەواو پێشەنگی ریزبەندی گرتووە.
لە یانەكانی ئۆساسونا، ریال ئۆڤیدۆ، مایۆركا، ریال سۆسێداد و ئیسپانیۆلی بردووەتەوە.
لەبەرامبەردا لێڤانتی لە كۆی پێنج یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لێڤانتی بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید ئامادەیە.
سزای راگیرانەكەی دین هاوسن كۆتاییهاتووە و بۆ یاریی بەرامبەر لێڤانتی ئامادەیە.
ریال مەدرید بە بێ ترێنت ئارنۆڵد، ئانتۆنیۆ رودیگەر و فێرلاند مێندی رووبەڕووی لێڤانتی دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیكراوی لێڤانتی
ریان
ئێلگێزابال، مۆرینۆ، سانچێز
تۆلان، ڤێنسیدۆر، رێی، ئۆلاساگاستی
ئالڤارێز، رۆمێرۆ، ئیۆنگ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
كارڤاخال ،هاوسن، ئاسێنسیۆ، كارێراس
ڤاڵڤێردی، چوامینی، گولەر
دیاز، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس