
یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی لالیگای ئیسپانیا ریال مەدرید رووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیسپانیۆل بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا سەرجەم یارییەكانی بردووەتەوە و بە كۆكردنەوەی ژمارەی خاڵی تەواو پێشەنگی ریزبەندی گرتووە.
لە یانەكانی ئۆساسونا، ریال ئۆڤیدۆ، مایۆركا و ریال سۆسێدادی بردووەتەوە.
لە بەرامبەردا ئیسپانیۆل لە كۆی چوار یاریی رابردوو لە سێ یاریی براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ دین هاوسن، ترێنت ئارنۆڵد، رودیگەر و مێندی رووبەڕووی ئیسپانیۆل دەنێتەوە.
لە بەرامبەردا ئیسپانیۆل بە بێ مێلا رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
كارڤاخال ،میلیتاو، ئاسێنسیۆ، كارێراس
ڤاڵڤێردی، چوامینی، گولەر
ماستانتونۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیۆل
دیمیترۆڤیچ
هیلالی، كالێرۆ، كابرێرا، رۆمێرۆ
دۆلان، لۆزانۆ، گۆنزالێز، پوادۆ
گارسیا، فێرناندێز