
یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بێنفیکا واژۆکرد.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، جۆزێ مۆرینیۆ گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ بێنفیکای پۆرتوگالی واژۆکردووە و تاوەکو هاوینی 2027 سەرپەرشتی یانەکەی نیشتمانیی دەکات.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی ئەیلوول، مۆرینیۆ سەرپەرشتی یەکەم مەشقی بێنفیکا دەکات و لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەستبەکار دەبێت.
BREAKING: Jose Mourinho agrees two-year deal to take over as head coach of Benfica 🚨🇵🇹 pic.twitter.com/vOpb2qppsw
— Sky Sports News (@SkySportsNews) September 18, 2025
راهێنەرە 62 ساڵانییەکە مانگی رابردوو لە پۆستی راهێنەرایەتی فەنەرباچێی تورکی دوورخرایەوە، بەڵام بەخێرایی و لە رێگەی بێنفیکا دەگەڕێتەوە جیهانی تۆپی پێ.
مۆرینیۆ پێشتر لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2000 تاوەکو دێسێمبەر/کانوونی یەکەمی 2000 راهێنەری بێنفیکا بوو و ل 10 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە، پێنج یاریی بردووەتەوە، سێ یاریی یەکسانبووە و دوو یاریی دۆڕاوە.