ئاسیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ماتا پەیوەندی بە یانەیەکی ئوسترالی کرد
وەرزی رابردووش لە خولی ئوسترالیا یاریی دەکرد

یاریگا –
خوان ماتا بڕیاریداوە هەر لە ئوسترالیا بمێنێتەوە و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە کرد.
یاریزانی پێشووی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد، ساڵی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی وێسترن سیدنی واژۆکرد و لە کۆی وەرزەکە بەشداری لە 23 یاریدا کرد. ماتا ئەمڕۆ پەیوەندی بە یانەی مێلبۆرن ڤیکتری کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی یەک ساڵ واژۆکرد.
ماتا یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی ئیسپانیا و پێشتر مۆندیال و یۆرۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەدەستهێناوە.
ماتا لە تورکیا یاریی بۆ گاڵاتەسەڕای کرد و لە ژاپۆنیش یاریی بۆ ڤیسێل کۆبێ کرد. لەگەڵ مان یونایتد جامی FA، جامی کاراباو و یۆرۆپالیگی بردەوە.
ئەستێرە ئیسپانییەکە بەرهەمی ئەکادیمیای ریال مەدریدە، دوای پەیوەندیکردنی بە ڤالێنسیا و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، پەیوەندی بە چێڵسی کرد و لەگەڵ یانەکە نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە.