ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ سێ ئەستێرەی ریال مەدرید گەڕانەوە

بەشداریی یارییەکەی مارسیلیا دەکەن؟

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ رووبەڕووبوونەوەی مارسیلیای فەڕەنسی تواناکانی سێ ئەستێرەی بۆ دەگەڕێتەوە.

سبەی سێشەممە 16ـی ئەیلوول، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ میوانداری مارسیلیا دەکات و یارییەکە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ ریال مەدرید دەستی بە مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو یارییە کردووە، هەرسێ ئەستێرەی یانەکە، جود بێڵینگهام، ئێدواردۆ کاماڤینگا و ئێندریک بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆیان کردووە.

لە مەشقەکانی ئەمڕۆ تەنیا ئانتۆنیۆ رودیگەر و فێرلان مێندی بەشدارییان نەکردووە کە هەردوو بەرگریکارەکە بەهۆی پێکان دابڕاون.

ریال مەدرید لەم وەرزە چوار یاریی لە لالیگا کردووە و هەر چوار یارییەکەی بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە و دوو خاڵ لەپێش بارسێلۆنای رکابەرییەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button