ئینگلتەراگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرە نوێیەکەی مان سیتی ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی مانچێستەر سیتی هەواڵێکی دیکەی ناخۆشیان پێگەشت لە پێش دێربی مانچێستەر و خشتە جەنجاڵ و قورسەکەی ئەم مانگە و مانگی داهاتوویان کە لیستێکی زۆر لە پێکانی یاریزانیان هەیە.

رەیان ئایەت نووری کە ئەم هاوینە لە وۆڵڤزەوە پەیوەندی بە سیتیەوە کرد، یەکێکە لە پێگە هەستیارەکانی ریزەکانی پێپ گواردیۆلا و لە دۆڕندنەکەیان لە 23ی مانگی رابردوو  0-2 لەسەردەستی تۆتنهام، دووچاری پێکان هات لە پاژنەی پێیدا و بەناجاریی دانیشێنرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئەستێرە جەزائیرییەکە بۆ 5 هەفتە لە یارییکردن دووردەکەوێتەوە. بەوەش چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی مانگی داهاتوو، گواردیۆلا نەتوانێ سوود لە تواناکانی بەرگریکارەکەی ببینێتەوە.

جگە لە نووری، مان سیتی زیاتر لە دەرزەنێک یاریزانی پێکانیان هەیە. ئەنجامەکانیشیان دڵخۆشکەرنین. بەوپێیەی  لە سێ یاریی سەرەتای وەرزەکەدا لە پرێمەرلیگ، یەک بردنەوە و دوو دۆڕانیان هەیە.

گواردیۆلا بە زیاتر لە پێکهاتەیەک لە یاریزانی پێکراو دەچێتە دێربی مانچێستەرەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button