کوردستانگرنگترین

کارگێڕی دەربەندیخان وه‌ڵامی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ ده‌داته‌وه‌

راهێنەر باسی مانەوە دەکات، کارگێڕییش بردنه‌وه‌ی نازناو

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا یانەی دەربەندیخان خۆی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان ئامادە دەکات، لێدوانێکی چاوەڕواننەکراوی ڕاهێنەری یانەکە، دڵشاد محه‌مه‌د، مشتومڕێکی گەورەی لەناو یانەکە و لەنێو هاندەراندا دروست کرد.

راهێنەرەکە رایگەیاندبوو کە ئامانجیان لەم وەرزەدا تەنها مانەوەیە لە خولەکه‌، بەڵام ئەم لێدوانە رووبەڕووی وەڵامێکی خێرا و توندی کارگێڕیی یانەکە بووەوە.

وەڵامی کارگێڕی: “باوەڕ ناکەین ڕاهێنەر ئەمەی گوتبێت!”

رێژەن نەریمان، سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی دەربەندیخان، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا بە ئاشکرا گومانی خۆی لە ڕاستیی لێدوانەکەی ڕاهێنەر نیشاندا و گوتی، باوەڕم وانییە ڕاهێنەری یانەکەمان ئەو قسەیەی کردبێت، چونکە پلانی ئێمە تەواو پێچەوانەیە.

ئەم وەڵامە، کە ئاماژەیە بۆ بوونی دوو دیدگای جیاواز لەناو یانەکەدا، پەردەی لەسەر ئامانجە ڕاستەقینەکەی کارگێڕی لادا.

ئامانجی ڕاستەقینە: رکابەریكرن لەسەر نازناوه‌كه‌

رێژەن نەریمان جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی یانەی دەربەندیخان زۆر لە مانەوە گەورەترە گوتی،

ئێمە پلانمان وایە کێبڕکێ لەسەر نازناوی خولەکە بکەین، زۆر لە دڵسۆزی و توانای یاریزانەکانمان دڵنیام کە دەتوانین ڕکابەری بکەین.”

سەرپەرشتیاری یانەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە خودی ڕاهێنەریش ئاگاداری توانای یاریزانەکانە و دەزانێت کە توانای ڕکابەریکردنیان لەسەر نازناو هەیە ئەو گوتیشی،

ئێمە لە سەرەتاوە قسەمان لەگەڵ ستافی ڕاهێنەران کردووە. یانەکەشمان ئەزموونێکی زۆری لە خولەکەدا هەیە و تیمێکی تازە سەرکەوتوو نین، ئێمە هەڵسەنگاندنمان بۆ خولەکە و تیمەکانی دیکە کردووە،  وەک کارگێڕی و هانده‌ران، تینوی بردنەوەی نازناوین، دەمانەوێت ڕکابەری لەسەر لوتکە بکەین.”

بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان له‌ 22ـ مانگی داهاتوو ده‌ست پێبكات تاكو ئێستا سێ یانه‌ كشانه‌وه‌یان له‌ خوله‌كه‌ راگه‌یاندووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button