
یاریگا –
باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ بۆ مانگی رابردوو ئاب/ئۆگەست راگەیەندرا.
جاک گریلیش کە ئەم هاوینە بەخواستن لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە کرد، توانی رکابەرێتیەکە بباتەوە.
ئەستێرە ئینگلیزیەکە کە ئەم هەفتەیە تەمەنی بووە 30 ساڵ، لە یەکەم مانگیدا لەگەڵ ئێڤەرتن لە سێ یاریی سەرەتای وەرزەکەدا لەدوو یارییادا سەرەکیی بوو توانی 4 ئەسێست بکات. بەرامبەر بڕایتن 2 ئەسێست و بەرامبەر وۆڵڤز 2 ئەسێست کە هەردوو یارییەکە تیمەکەی گرلیش براوەبوو. تۆمارکردنی 4 ئەسێست تەنها لەو مانگە لەلاین ناوبراوەوە، کارێکی ئەستەم بوو کە تەنانەت هیچ یاریزانێکی سەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا نەیتوانی ئەنجامی بدات.
Making an instant impact 💙
Jack Grealish is August’s @EASPORTSFC Player of the Month 🙌 pic.twitter.com/jJQRxz5WJJ
— Premier League (@premierleague) September 12, 2025
بەوەش گریلیش بۆ یەکەمین جار لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا لە پرێمەرلیگ توانی خەڵاتی باشترینی مانگ بباتەوە.