
یاریگا –
لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆکرانیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، عوسمان دێمبلی هێرشبەری فەرەنسا لە خولەکەکانی کۆتاییدا له ماسولكه‌كانی قاچی تووشی پێکان.
لە سەرەتای گێمی دووەمدا دێمبلی لە شوێنی دیسیرێ دوێ هاتە ناو یاریگا، بەڵام لە خولەکی 81 بەهۆی پێکانەوە ناچار بوو یاریگا جێبهێڵیت، ئەمەش وایکرد هوگۆ ئێکیتیکێ یەکەم یاری نێودەوڵەتی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا بكات.
رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووته‌وه، هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان کەمپی هەڵبژاردەی فه‌ڕه‌نسای جێهێشت بۆ دووەم یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئایسلەندا لە 9ـی ئەیلولدا ئامادە نابێت.
Le PSG n’a pas du tout apprécié la gestion du cas d’Ousmane Dembélé. Le club a fait savoir qu’il était furieux car il estime avoir prévenu le staff médical de l’équipe de France qu’il ne fallait pas faire jouer l’attaquant
➡️ https://t.co/ByAngCGfbq pic.twitter.com/TgxlQCANvY— L’Équipe (@lequipe) September 5, 2025
هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردووە، بڕیارە دوای گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ فەرەنسا پشکنینی MRI بكات بۆ دیاریکردنی سروشتی پێکانەکەی و ئەگەری ماوەی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی له یاریگاكان.
دێمبلی لە یارییەکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر تۆلۆز شەممەی رابردوو بە هۆی پێکانەوە سووك له رانی چەپی یاریگای جێهێشت. سەرەڕای ئەمەش لە پێکهاتەکەی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دوورنه‌خرایه‌وه و بانگهێشتكرا بەڵام جارێکی دیکە دووچاری پێکان بووەوە.