ئیسپانیاگرنگترین

پێدری؛ لەلایەن ئەكادیمیای ریال مەدریدەوە رەتكرامەوە

Yariga App

یاریگا –

پێدری گۆنزالێز، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پێشتر لەلایەن ریال مەدریدەوە رەتكراوەتەوە.

پێدری لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی لاس پاڵماسەوە بە بەهای 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی 2030 بەسەردەچێت.

پێدری لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرایكرد لە سەرەتای هاتنە نێو دنیای تۆپی پێدا لەلایەن ئەكادیمیای ریال مەدریدەوە پشكنینی بۆ كراوە و  تاقیكراوەتەوە.

هەروەها ئاشكرایكرد، لە دوای پشكنینەكان رەتیانكردووەتەوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن و پێیان گوتووە كە لە ئاستی ئەوەدا نییە ببێتە یاریزان لە ئەكادیمیای ریال مەدرید.

ئەوەشی ئاشكرا كرد، دواتر بارودۆخەكەی قبوڵكردووە و پەیوەندی بە لاس پاڵماسەوە كردووە پاشانیش بارسێلۆنا گواستوویەتیەوە.

پێدری 205 یاریی بە درێسی بارسێلۆناوە كردووە و توانیویەتی 27 گۆڵ بكات و 21 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button