تەواو؛ ئینتەر میلان ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

یاریگا –
مانوێل ئاکانجی، بەرگریکاری بە سویسری پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات.
رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی مانوێل ئاکانجی لەگەڵ مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و بەرگریکارە 30 ساڵانییەکە پەیوەندی بە مارە شینەکەی ئیتاڵیا دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئیتاڵیا، ئاکانجی بۆ ماوەی وەرزێک بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات و یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی.
I dettagli dell'operazione: prestito oneroso da 2 milioni di euro con diritto di riscatto a 15. C'è l'accordo tra club https://t.co/JaNwKYKSRc
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) September 1, 2025
/
ئاکانجی لە هاوینی 2022 بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلوو موون هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 28 ملیۆن یۆرۆیە.
ئاکانجی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 136 یاریی بۆ مانچێستەر سیتی کردووە، پێنج گۆڵی کردووە و سێ گۆڵی دروستکردووە.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی پرێمەرلیگ، یەک سوپەری ئەروروپا، یەک جامی جیهانی یانەکان و یەک نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.