ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێكی نوێ دەستپێكردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بەرگریكارێكی نوێ دەستپێكردووە.

لە مێركاتۆی هاوینەدا ریال مەدرید چەند گرێبەستێكی واژۆ كرد و بە تەواوی هێڵی بەرگری نوێكردەوە و سێ یاریزانی ئەو هێڵەی گواستەوە و هێشتا ناوی بە گواستنەوەی چەند یاریزانێكی دیكە بەستراوەتەوە.

ناوی ئیبراهیما كۆناتێ بە پەیوەندیكردن بە ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوەو گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و یانە شاهانەكەش دەیەوێت هاوشێوەی ئالێكساندەر ئارنۆڵد بە خۆڕایی بیگوازێتەوە.

بەڵام یانە شاهانەكە بەرگریكارێكی دیكەی فەڕەنسی لە لیستی دڵخوازەكانیدا داناوە و دەیەوێت دایۆت ئۆپامیكانۆ یاریزانی یانەی بایرن میونشن، كە گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت بگوازێتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی كریستیان فاڵک، ریال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی دایۆت ئۆپامیكانۆ دەكات و دەیەوێت ئۆفەرێكی گەورەی پێشكەشبكات بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەل بایرن میونشن بە خۆڕایی بیگوازێتەوە.

هەڵوێستی یاریزانەكە روونە، ئەگەر یانەكەی مووچەكەی زیاتر نەكات، ئەوا رێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی قورسدەبێت و دەكرێت لە وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی یانەكە جێبهێڵێت.

ریال مەدرید لە ساڵانی رابردوودا چەندین یاریزانی گەورەیی بە خۆڕایی گواستووەتەوە دەیڤد ئالابا، ئانتۆنیۆ رودیگەر، كیلیان ئێمباپێ و ئالێكساندەر ئارنۆڵد بە نموونە.

دایۆت ئۆپامیكانۆ لە هاوینی 2021 لە لایپزیگەوە بە بەهای 42.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی  بە بایرن میونشنەوە كرد و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزاناندا 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button