ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەكی پێشووی ریال مەدرید پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزن دەكات

Yariga App

یاریگا –

لوكاس ڤازكێز، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە دەكات.

ڤازكێز لە هاوینی 2015 لە ریزەكانی ئیسپانیۆلەوە بە بەهای 1 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و ماوەی 10 ساڵ لە یانەكە بەردەوام بوو.

لە هاوینی ئەمساڵدا لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ریزەكانی ریال مەدریدی جێهێشت و ئێستا یاریزانێكی ئازادە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، لوكاس ڤازكێز پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە دەكات.

هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێككەوتن و یاریزانەكەی پێشووی ریال مەدرید بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە بایەر لیڤەركوزنەوە دەكات.

پشكنینەكانی پزیشكی پێشتر بە نهێنی بۆ كراوە و ئەمڕۆ سێشەممە گرێبەستەكەی رادەگەیەندرێت.

لوكاس ڤازكێز لەگەڵ ریال مەدرید 402 یارییكردووە و توانیویەتی 38 گۆڵ بكات و 73 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button