ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌جیهانگرنگترین

ئارنێ سڵۆت له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئیزاك هه‌ڵوێستی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند

تیه‌كه‌م هێرشبه‌ری پێویستی هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

ئارنێ سڵۆت راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول باسی گواستنه‌وه‌ی ئیزاك ده‌كات بۆ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵوێستی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند.

ئارنێ سلۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوانی پرێمەرلیگ، رایگەیاند، هێڵی هێرشبردنی یانەکەی یاریزانی پێویستی هه‌یه‌،ئه‌مه‌ش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری وازهێنان لە کڕینی هێرشبەری سویدی ئەلێکساندەر ئیزاكی یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد.

داروین نونێز پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودیەوە کرد، و لویس دیاز چوو بۆ بایەرن میونشنی ئەڵمانی، ڕێدز دیۆگۆ جۆتای  بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا. سەرەڕای ئەوەش، یانەکە تەنها یەک یاریزانی بۆ هێڵی پێشەوە کڕی کە هوگۆ ئێکیتیکێ بوو لە یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرتەوە.

لیڤەرپوول لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد گفتوگۆی بۆ کڕینی ئەلێکساندەر ئیزاک كرد، بەڵام نیوكاسڵ دەستبەجێ ئۆفەرەکەی رێدزیان رەتکردەوە کە نرخەکەی نزیکەی 110 ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی بوو. یاریزانەکەش ئێستا فشار لە کارگێڕی یانەکەی دەکات بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن پێش کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بچێتە لیڤەرپوول.

راهێنەر ئیدی هاو دووپاتیدەکاتەوە ئیزاک لە یارییەکەی نیوکاسڵ و لیڤەرپوول ئامادە نابێت

ئیدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یونایتد، رایگه‌یاند،

کە ئەلێکساندەر ئیزاک لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادە نابێت،  نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە لێدوانە شۆکهێنەرەکانی هێرشبەرە سویدییەکە دەربڕی.

لەم کۆنفرانسە رۆژنامەوانییه‌ی کە ئەمڕۆ دووشەممە پێش یارییەکەی لیڤەرپوول و نیوکاسڵ بەڕێوەچوو، سلۆت ئاماژەی بەوەدا کە یانەکەی پێویستی بە هێرشبەرێکی نوێ نییە.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە لێدوانێکدا کە سکای سپۆرت بڵاوی کردووتەوە، گوتی،

بابەتەکە پەیوەستە بە هەڵسەنگاندنمان بۆ یاریزانان، ئەگەر فلۆریان ڤیرتز وەک یاریزانێکی هێڵی هێرشبردن ببینیت، ئەوا ژمارەکە دەبێتە پێنج یاریزانی هێرشبه‌ر

هەروەها گوتی،

بەڵێ، نونێز رۆیشت بەڵام لە بەرامبەردا ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ ئیکیتیکی کرد، دیازیش ڕۆیشت بەڵام دەکرێت ڤیرتز وەک جێگرەوەی ئەو سەیر بکرێت، هەروەها جێرمی فریمپۆنگمان هەیە کە لە باڵەکاندا یارییەکی باش دەکات، بەم شێوەیە ئێستا شه‌ش یاریزانمان هەیە کە دەتوانن لە سێ شوێنی هێرشبەریدا بەشداری بکەن.

سلۆت بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە سێکوچکەی محەمەد سەڵاح و کۆدی گاکپۆ و هوگۆ ئیکیتیکی لە هێڵی هێرشبردندا دەبەستێت، و لەسەر کورسی یەدەگیش فێدێریکۆ کیێزای ئیتاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button