نیکۆ پاز ئۆفەرێکی گەورەی تۆتنهامی رەتکردەوە و خەون بە گەڕانەوە بۆ مەدرید دەبینێت
"نیکۆ پاز دڵی لە مەدریدە"

یاریگا –
کۆمۆ سێیەم ئۆفەری تۆتنهامی بۆ دەستبەرداربوون لە نیکۆ پاز رەتکردەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام ئۆفەرێکی نوێی بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نیکۆ پاز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی پێشکەش کردووە، بەڵام کۆمۆ ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و دەستبەرداری نابن.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، یاریزانە 20 ساڵانییەکە دەیەوێت لە کۆمۆ بمێنێتەوە، ئامانجی ئەوەیە لە داهاتوودا بگەڕێتەوە ریال مەدرید و جارێکی دیکە درێسی مێرێنگی بپۆشێت.
🚨 EXCLUSIVE: Tottenham bid worth €70m package for Nico Páz has been turned down tonight.
Páz wants to stay at Como with view on Real Madrid future + Real were gonna match any proposal in any case.
Real have €10m buy back clause in 2026 but will compensate Como in future. 🇦🇷 pic.twitter.com/8eaCZihgDq
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 24, 2025
نیکۆ لە هاوینی 2024 بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە کۆمۆ کرد، بەگوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکە یانە ئیسپانییەکە دەیتوانی لەم هاوینە بە هەشت ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە، بەڵام مەرجەکەی چالاک نەکرد.
بەڵام هێشتا یاریزانەکە هیوای گەڕانەوەی بۆ مەدرید ماوە، ریال مەدرید دەتوانێت لە هاوینی 2026 بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بیگەڕێنێتەوە، ئەگەر لە 2026ـیش بڕیاری گەڕانەوەی نەدەن هێشتا کۆتا هیوا دەمێنێت و دەتوانن لە 2027 بە هەمان نرخ بیگەڕێننەوە، بەڵام مەدرید دەبێت قەرەبووی یانە ئیتاڵییەکە بکاتەوە.
نیکۆ پاز بەدرێسی کۆمۆ لە 37 یاریی بەشداریی 17 گۆڵی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵی دروستکردووە.