دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ناپۆلی گواستنەوەی هێرشبەرێک خێرا دەكات و ئیتیحاد ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئیتیحاد خەریكە بۆمبی مێركاتۆ دەتەقێنێتەوە، ناپۆلی چاوی لە گواستنەوەی هێرشبەرێكە و بۆڕووسیا دۆرتموند دوو یاریزانی بلووزی دەوێت.
ئیتیحاد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بڕۆنۆ فێرناندێس یاریزانی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد واژۆ بكات و پێشتر لەگەڵ نوێنەرانی یاریزانەكە قسەیان كردووە – سەن.
ناپۆلی دەیەوێت بەزووترین كات گواستنەوەی راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیماركی یانەی مانچێستەر یونایتد تەواو بكات، چونكە بە دوای شوێنگرەوەیەكی خێرای رۆمێلو لوكاكۆدا دەگەڕێت – كۆرێرێ دێلۆ سپۆرت.
ئاتاڵانتا، وێستهام و نۆتینگهام ركابەری گواستنەوەی سۆنگوتو مانگاسا ناوەڕاستكاری یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی دەكەن – فووت مێركاتۆ.
وێستهام گرنگی بە گواستنەوەی لۆرێنزۆ پێلێگرینی یاریزانی یانەی رۆما دەدات – سكای سپۆرتس.
بۆڕووسیا دۆرتموند لە گواستنەوەی هەردوو یاریزانی چێڵسی كارنێی چوكوێمیكا بە گواستنەوەیەكی هەیشەیی و بە بەهای 21.7 ملیۆن پاوەند لەگەڵ ئارۆن ئانسێلمینۆ بە خواستن نزیکدەبێتەوە – سكای سپۆرتس.
رۆما دەیەوێت بە خواستن گرێبەست لەگەڵ كۆستاس سیمیكاس یاریزانی یۆنانی یانەی لیڤەرپوول واژۆ بكات – دی مارزیۆ.
ریال بێتیس هێشتا كار لەسەر گواستنەوەی ئانتۆنی یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.
برێنتفۆرد لە ئەگەری فرۆستنی ناتان كۆلێنز ئەوا بۆبی تۆماس بەرگریكاری كۆڤێنتری سیتی دەگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
كۆمۆ ئۆفەرێكی تۆتنهامی بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نیكۆ پاز رەتكردەوە – نیكۆلۆ شێرا.