وێستەگی داهاتووی جاکسن ئاشکراکرا؛ لەگەڵ راهێنەری پێشووی یەکدەگرنەوە

یاریگا –
چارەنووسی نیکۆلاس جاکسن سەبارەت بە وێستەی داهاتووی دوای چێڵسی ئاشکراکرا.
دوای گرێبەستە زۆروزەوەندەکانی چێڵسی جارێکیتریش لەم مێرکاتۆی هاوینە بەتایبەت بۆ هێڵی پێشەوە، شوێنێکی سەرەکی بۆ جاکسن نەمایەوە و ناوی وەک یەکێک لە دیارترین لیستی فرۆشتنەکان بڵاوکرایەوە. بەڵام چێڵسی نرخێکی خەیاڵی (100 ملیۆن پاوەند) خستەسەر ناوبراو، ئەوەش وایکرد یانە خوازیارەکانی هەندەک لە چوونەپێشەوەی خاوببنەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆش بڵاویکردووەتەوە، ئێستا ئاستۆن ڤیلا بە چڕی هەوڵدەدات بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە کامیرۆنیەکە کە وەک ئامانجێکی لەپێشینەیە بۆ ئونای ئێمری راهێنەر.
رۆمانۆ نووسیویەتی ئێمری لەگەڵ جاکسن هەر لەوەتەی سەردەمی ڤیاریال پەیوەندییەکانی نایابیان هەیە. ئێستا گفتوگۆیەکان لەبارەی ناوەڕۆک و وردەکارییەکانی گرێبەستەکە دەکرێت.
🚨🟣🔵 Aston Villa are pushing for Nico Jackson as top target wanted by Unai Emery.
Emery was Jackson’s coach at Villarreal and relationship is excellent, with talks ongoing over formula/structure of the deal.#AVFC also aware of competitions with several top clubs keen. pic.twitter.com/PfDnuXI8ct
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 21, 2025
هەوڵەکانی ڤیێلا هەروا ئاسان نابێت، بەوپێیەی ئەو یانەیە ئاگەدارە بەوەی یانەی گەورەی دیکە بەپەرۆشن بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی بلووز.