بازاڕی گواستنهوه
فەرمی: دهۆک گرێبەستێکی نوێی راگەیاند

یاریگا –
تاوەکو ئێستا یانەی دهۆک مێرکاتۆی هاوینەی دانەخستووە و لە گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە.
یانەی دهۆک بەفەرمی لەگەڵ لیۆ کۆستا، یاریزانی بەڕازیلی یانەی سپۆرتیڤۆ ئالاگوانۆی بەڕازیلی گەیشتە رێککەوتن.
لیۆ کۆستا ناوی تەواوی لیۆناردۆ ئۆلیڤیێرا کۆستایە، تەمەنی 29 ساڵە و وەکو یاریزانی چەق یاریی دەکات.
تاوەکو ئێستا لیۆ کۆستا تەنیا لە خولە جیاوازەکانی بەڕازیل یارییکردووە و یەکەمجارە وەکو یاریزانێکی پیشەگەر لە دەرەوەی بەڕازیل یاریی دەکات.