ئارسیناڵ بە یەک جووڵەی گەورە رکابەرەکانی شۆک کرد

یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ جووڵەیەکی گەورە دەکات و ریسەکە لە رکابەرەکانی دەکاتەوە بە خوری.
ئێبێرێچی ئیزێ هێشتا چاوی یانە گەورەترەکانی لەسەرە و تا دێت کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی توندتر دەبێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوەکانی گواستنەوەی یاریزانان، لەنێوشیاندا ساشا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووس، بڵاویانکردەوە کە سەرۆکی تۆتنهام و کریستاڵ پاڵاس بۆ یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەی ئیزێ کۆبوونەتەوە و یەک هەنگاو دوورن تا ئیزێ بگوازرێتەوە بۆ ریزەکانی سپێرز. ئەوەش بە پێدانی 55 ملیۆن پاوەندی جێگیر و 5 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی پاداشت، ئەو بڕەی کە پاڵاس داوای دەکرد.
بەڵام ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ زانیاریی جیاوازتری بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە کە ئارسیناڵ خەریکە جڵەوی مامەڵەکە دەگرێتەوەدەست.
وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، دوای گفتوگۆکانی ئەمشەو، ئێستا کارگێڕی گەنەرز دڵنیان لەوەی خودی ئەستێرە ئینگلیزیەکە پەیوەندیکردنی بە ئارسیناڵی لا پەسەندە وەک لە تۆتنهام.
سەبارەت بە بڕی ئۆفەرەکە، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە ئارسیناڵ بڕی 60 ملیۆن پاوەند بە پاداشتی ئاسان و مەرجی خێرا لە پارەدانەکەدا جێبەجێدەکات لەپێناو سەرکەوتن بەسەر نیازەکانی تۆتنهامدا بۆ گواستنەوەی ئیزێ.
🚨🔴⚪️ Following talks tonight, Arsenal are convinced that Eberechi Eze prefers to join them over Tottenham.
£60m package offered to Palace with easier add-ons and faster payment terms to try beat Spurs.
Negotiations underway. pic.twitter.com/vhaplr849j
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 20, 2025