ئیسپانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ هۆكاری بەشدارینەكردنی رۆدریگۆ ئاشكرادەكات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید باس لە بەشداریپێنەكردنی رۆدریگۆ لە یاریی بەرامبەر ئۆساسونا دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسونای كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی كیلیان ئێمباپێ لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی لالیگای ئیسپانیا.


لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:

گەڕانەوەم بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تایبەت بوو، بەڕاستی لەبیرنەكراو بوو.

بە بڕیاری من رۆدریگۆ بەشداری یاریی بەرامبەر ئۆساسونای نەكرد، ئەوە تەنیا یارییەكە و هیچ هۆكارێكی تر لە پشت بەشداریینەكردنییەوە نییە، لە پلانەكانمدایە و پشتی پێدەبەستم.

لە درووستكردنی هەلی راستەقینە بەرامبەر ئۆساسونا شكستمان هێنا، بۆ باشتركردنی ئەوە كار دەكەین.

ئەوەی شایستەی یارییكردن بێت یاریی دەكات، هیچ یاریزانێک گەرەنتی سەرەكی بوونی لە پێكهاتەی ریال مەدریددا نییە.

ریال مەدرید لە گەڕی دووەمی لالیگا رووبەرووی ریال ئۆڤیدۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button