ئیتاڵیاگرنگترین

ئینتەر کۆتایی چیرۆکەکە بە لووکمان رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلان هەواڵێکی نابەدڵ بە ئادێمۆلا لووکمان دەدات.

بە درێژایی مێرکاتۆکەی ئەم هاوینە کە کەمتر لە دوو هەفتەی ماوە دابخرێت، ئینتەر میلان لە مامەڵە و پێشکەشکردنی ئۆفەری جیاوازدابوو بۆ گواستنەوەی لووکمان، بەڵام ئاتاڵانتا نەیدەویست لەو نرخەی داوای دەکات (50 ملیۆن یۆرۆ) هەرزانتر بیفرۆشێت ئەگەرچی خودی یاریزانە نەیجیریەکەش هەڵوێستی نواند لەپای پێداگیرکیەکانی یانەکەی.

لووکمان هەڕەشەکانی دەباتەسەر

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی فابریزۆ رۆمانۆ، ئینتەر لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا لەگەڵ بریکارەکەی لووکماندا قسەدەکات و چاوەڕواندەکرێت پێی رابگەیەنن کە گرێبەستەکە داخراوە.

رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە ماوەی دوو هەفتەیە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە بەتەواوەتی چەقیبەستووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە، گواستنەوەکەی لووکمان هیچ پەیوەندی بە چوونی نیکۆلا زالێوسکی نییە کە تازە لە ئینتەر میلانەوە گواسترایەوە بۆ ئاتالانتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button