ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

نۆتینگهام گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

فۆڕێست رکابەری لەسەر نازناوەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

نۆتینگهام فۆڕێست گرێبەستی لەگەڵ ئارناو کالیموێندۆ واژۆکرد.

سوورپۆشەکان لە گواستنەوەی یاریزانان ناوەستن و کەمێک بەر لە ئێستا گرێبەستییان لەگەڵ کالیموێندۆ، 23 ساڵی یاریزانی رێن واژۆکرد.

دوو هەفتەیە گفتوگۆی چڕ لە نێوان نۆتینگهام و کالیموێندۆ دەستیپێکردووە و بەگوێرەی ئاتلێتیک، یاریزانە فەڕەنسییەکە بە 26 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە فۆڕێست کردووە.

کالیموێندۆ بەشداری ئۆڵێمپیادی پاریسی ساڵی رابردوودا کرد و لە وەرزی رابردووشدا لە کۆی 34 یاریی 18 گۆڵی کرد.

فۆڕێست بازاڕێکی گەرمی گواستنەوە بەڕێدەکات و لە دوو رۆژی رابردوودا گرێبەستی لەگەڵ عومەری هەتچنسن 37 ملیۆن پاوەند، جەیمس مەکئاتی 30 ملیۆن پاوەند واژۆکرد.

فۆڕێست یەکەمجارە لە 30 ساڵی رابردوودا دەگەڕێتەوە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپا و بۆ وەرزی داهاتوودا بەشداری لە یۆرۆپالیگ دەکات.

پێشتر نۆتینگهام هەریەکە لە جەیر کونیا و ئیگۆر خێسوس، دان ئێندۆیێ و ئانگەس گەنی گواستبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button