ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی ئێنکوکو؛ چێڵسی وەڵامی ئۆفەرێکی فەرمی بایرن میونشن دەداتەوە

بلوز مەرجێکی هەیە..

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکو، هێرشبەری فەڕەنسی سەرکەوتوو نەبوو.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانی بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکو، هێرشبەری چێڵسی بەشێوەی خواستن شکستیانهێناوە.

یانە لەندەنییەکە دەیەوێت بەشێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری ئێنکونکو ببێت و هەموو ئۆفەرێکی خواستن رەتدەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە یانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یاریزانەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتوو و کریستۆفەر چاوەڕوانی رووناکی سەوزی یانەکەی دەکات.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چێڵسی ئامادەیە لەم هاوینە بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری یاریزانە 27 ساڵانییەکە ببێت، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە لەسەر گرێبەستەکە دەستپێبکاتەوە و بایرن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە.

هێشتا مێرکاتۆی بلوز کۆتایی نەهاتووە، یانەکە دەیەوێت هەر لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ چاڤی سیمۆنس و ئالێخاندرۆ گارناچۆ واژۆ بکات، بەڵام سەرەتا دەیەوێت دەستبەرداری یەکێک له هێرشبەرەکانی ببێت.

ئێنکونکو لە هاوینی 2023 لە لایپزیگی ئەڵمانییەوە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بلوز کرد و تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button