ستراتیژییەکە گواردیۆلا لە بازاڕی گواستنەوەدا سوودی بۆ یانەکەی هەبوو؟

یاریگا –
لە گواستنەوەکانی ئەم دواییە، مانچێستەر سیتی بڕیاریدا ستراتیژییەکی جیاواز بگرێتەبەر، لەبری ئەوەی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی وەک فلۆریان ڤیرتز خەرج بکات، چوار یاریزانی لاو و بەهرەمەندی بەو بڕە پارەیە گواستەوە.
جەیمس ترافۆرد و تیجانی رێندێرس و رەیان ئایت نوری و رەیان شەرقی ئەو چوار یاریزانەن کە بە بڕی 170 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندییان بە مانچێستەر سیتیەوە کردووە، بڕیارەکە ئێستا پێدەچێت یەکێک بووبێت لە باشترین ستراتیجییەکانی گواستنەوەکانی سیتی لە چەند ساڵی رابردوودا.
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ سیتیزن بە بەهێزییەوە دەستی پێکردەوە و یاریزانە نوێیەکانیش درەوشانەوە.
ترافۆرد ئەستێرەی یارییەکە بوو لە گۆڵدا بە چەندین سەیڤی نایاب تۆڕی گۆڵی یانەکەی بە داخراوی هێشتەوە. رێندێرس لە هێڵی ناوەڕاستدا، جگە لە بەڕێوەبردنی رەوتی یارییەکە، بە گۆڵ و ئەسیستەکەی بردنەوەی مسۆگەر کرد. ئایت نوری یەکێک بوو لە باشترینەکانی یاریگا لە لای چەپی بەرگری. رەیان شەرقی وەک یاریزانێکی هێرشبەری خاوەن تەکنیک و داهێنەری بەرز، توانی لە دوای هەشت خولەک هاتنە ناو یاریگا گۆڵی چوارەم تۆمار بکات.
ئەم چوار گرێبەستە نەک هەر کوالیتی پێکهاتەی پێپ گواردیۆلایان بەرزکردۆتەوە بەڵکو نیشانیاندا کە سیتی بە تێڕوانینێکی درێژخایەن لەبری یەک ئەستێرەی گرانبەها چەند یاریزانێکی کارامە و ئومێدبەخشی بەدەستهێناوە کە دەتوانێت بە درێژایی ساڵان سوودیان لێببینێت.