
یاریگا –
یارییەکەی بارسێلۆنا و ریال مایۆرکا مشتومڕێکی زۆری ئاستی ناوبژیوانی بەدوای خۆیدا دروستکردووە.
ئاستی خۆسێ مۆنوێرا، ناوبژیوانی یارییەکە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی پڕقسەکرد، بە تایبەت دوای ئەوەی دوو یاریزانی مایۆرکای بە کارتی سوور کردە دەرەوە.
مۆنوێرا مانۆ مۆرلانێس و ڤێدات موریکی لە خوولەکەکانی 33 و 39 بە کارتی سوور کرانە دەرەوە. هەروەها حاڵەتێکی دیکەی پڕ مشتومڕ لە خوولەکی 23 روویدا، کاتێک شووتێکی بەهێزی لامین یامال بەر سەری مانۆ مۆرلانێس، بەرگریکاری ماریۆکا کەوت و یاریزانەکە کەوتە سەر زەوی، بەڵام یارییەکە رانەگیرا و تۆرێس گۆڵی دووەمی یارییەکەی کرد.
هەژماری ئەرکیڤۆ ڤاری تایبەت بە ناوبژیوانیی هەڵسەنگاندنێکی زۆر خراپی مۆنوێرای کرد و تەنیا 1 خاڵی لەسەر 10 پێدا و ئاستی گێمی یەکەمی بە کارەساتبار وەسفکرد.
بەگوێرەی ئەرکیڤۆ ڤار، مۆنوێرا سێ هەڵەی گەورەی لە گێمی یەکەمدا کرد؛
- دوای کەوتنی یاریزان، دەبووایە دەستبەجێ یارییەکە بوەستێندرێت.
- دوو حاڵەتی بەڕوونی نەبینی.
- کارتێکی سووری راستەوخۆی بەرامبەر ئاراوخۆ بەکارنەهێنا.
🔴 Arbitraje para olvidar de Munuera Montero en el Real Mallorca – Barcelona.
✍️🏻 𝟭,𝟬
▪️ Su primera parte fue calamitosa, cometiendo tres errores muy graves.
💥 No detuvo el juego con Raíllo aturdido, lo que llevó al gol de Ferrán y dejó de ver dos acciones de roja directa. pic.twitter.com/WDTSZWL0oi
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) August 16, 2025
حاڵەتەکان
- رافینیا تۆپەکەی لەبیر کردووە و راستەوخۆ بۆ هەردوو قاچی ماتیو مۆرێی چوو.
- دەبووایە رافینیا بە کارتێکی سووری راستەوخۆ دەرکرابایە.
🖥️💥 El VAR y Munuera Montero perdonaron la expulsión a Raphinha.
👉🏻 El brasileño se olvida del balón y entra con las dos piernas por delante sobre la pierna de apoyo de Mateu Morey.
❌ 𝗘𝗦 𝗥𝗢𝗝𝗔 𝗗𝗜𝗥𝗘𝗖𝗧𝗔.
▪️ Primera mitad para olvidar del colegiado andaluz. pic.twitter.com/3X5SzhTUyA
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) August 16, 2025
2. پێی موریکی نەگەیشتە تۆپەکە و بەشێوەیەکی راستەوخۆ پێی بەر ملی خوان گارسیا کەوت. شایەنی کارتی سووربوو.
- پێویست نەبوو ناوبژیوان بگەڕێتەوە ڤار.
🖥️💥 El VAR tuvo que echar un cable a Munuera Montero en Son Moix.
👉🏻 Muriqi, que no llega el balón, pone la plancha a la altura del cuello de Joan García.
✅ 𝗘𝗦 𝗥𝗢𝗝𝗔 𝗗𝗜𝗥𝗘𝗖𝗧𝗔.
▪️ El colegiado, que no está teniendo su mejor tarde, tuvo que acudir al monitor. pic.twitter.com/KKkum6MTxt
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) August 16, 2025
3. مۆنوێرا هەڵەیەکی کوشندەی لە گۆڵی دووەمی یارییەکەدا کرد. یاریزان کەوتە سەر زەوی و بڕیاری خێرای پێویست بوو.
- تۆپەکە هەشت چرکە مایەوە و تەنانەت کاتێک یاریزانەکە کەوتە سەر زەوی، تۆپ لە ئاسماندا بوو، دەبووایە دەستبەجێ یارییەکە رابگیرایە.